AP ١٣٩٧ گوڵان ٣١ ١٨:٠٢

جارێکی دیکه‌ باڵابەرێک له‌ مه‌که‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌

جارێکی دیکه‌ باڵابەرێک له‌ مه‌که‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌

دوای ڕووداوی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی باڵابەرێک له‌ ساڵی ۱۳۹۴ی هه‌تاوی که‌ بووه‌ هۆی کوژرانی ۱۰۰ که‌س و بریندار بوونی ۴۰۰ که‌سی دیکه‌، دیسان باڵابەرێکی دیکه‌ له‌ مه‌که‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌ که‌ بووه‌ هۆی بریندار بوونی یه‌ک که‌س.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ جه‌زیره‌، که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی باڵابەرێک له‌ مه‌زگه‌وتی ئه‌قسای شاری مه‌که‌ بووه‌ هۆی بریندار بوونی یه‌ک که‌س.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌م هۆیه‌وه‌ شۆفیڕێک بریندار بووه‌. ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ شوێنێک بووه‌ که‌ جێگه‌ی هاتوچووی زیاره‌تکارانی خانه‌ی خودا نه‌بووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ که‌ ۲۰ خه‌رمانانی ساڵی ۱۳۹۴ به‌ هۆی که‌م کاری کۆمپانیای بیناسازی بن لاده‌ن باڵابەرێک له‌ ناوچه‌ی بابول ئیسلام که‌وته‌ خواره‌وه‌ و بووه‌ هۆی کوژرانی زیاتر له‌ ۱۰۰ زیاره‌تکاری مه‌که‌ و مه‌دینه‌ که‌ ده‌نگۆیه‌کی زۆری له‌ که‌وتوه‌وه‌.

کۆمپانیای بن لاده‌ن سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی بن لاده‌ن، سه‌رۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یه‌. ئه‌م کۆمانیایه‌ دواجار پاگه‌نده‌ی کرد که‌ گه‌ردوولێکی توند له‌و کاته‌دا هاتووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی که‌وتنی تاوره‌که‌.

News ID 18980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha